عێراق خاوەنی 43 فڕۆکەیە و تەنها 21یان کاردەکەن

عێراق تا ئێستا خاوەنی 43 فڕۆکەی نەفەرهەڵگرە و تەنها 21یان کاردەکەن، وەزارەتی گواستنەوەی عێراقیش ئاشکرایدەکات بەشێک لە فڕۆکە لەکارکەوتووەکانیان چاککردووەتەوە و خراونەتەوە کار.

بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، تا ئێستا حەوت فڕۆکەی لەکارکەوتوو چاککراونەتەوە و خراونەتەوەکار، تا کۆتایی ئەمساڵیش هەوڵدەدەن لایەنی کەم 10 فڕۆکەی دیکە بخەنەوەکار.

میدیا عێراقییەکان بڵاوکراونەتەوە، لە کۆی ئەو 43 فڕۆکە نەفەرهەڵگرەی عێراق خاوەندارێتیان دەکات 22یان لەکارکەوتوون ناتوانن بفڕن، کە خۆیان لە جۆرەکانی ئێرباس و بۆمباردیی و بیۆنگ_دا دەبیننەوە.

بەپێی داتاکانی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، لەگەڵ چاککردنەوەی ئەو ژمارەیە لە فڕۆکە هێشتا 32% ی فڕۆکەکانی عێراق لەکاردا نین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەتوان عەتوانی: بە بانكیكردنی مووچە لە رێگای بانكە حكومییەكانەوە بۆ زامنكردنی مووچەی مووچەخۆرانە”

سەرۆكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بە بانكیكردنی مووچە لە رێگای بانكە حكومییەكانەوە بۆ زامنكردنی مووچەی…
Total
0
Share