لە هەڵەبجە بڕێکی زۆر زەیتوونی خراپبوو تەلەفکرا

ئەمڕۆ لە بازگەی زەمەقییەی پارێزگای هەڵەبجە دەستبەسەر بڕێکی زۆر زەیتووندا گیران کە بۆ خواردن شیاو نەبوو .

لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی هەڵەبجە بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاگادارکراینەوە لەلایەن بازگەی زەمەقیەوە لە هەبوونی بڕێکی زۆر زەیتوونی فەل، پاش پشکنینی تەندروستی بۆ زەیتوونەکە دڵنیابووینەوە و دەرکەوت کە شیاوی خواردن نەبووە، هەر بۆیە تەلەفکرا و خاوەنەکەشی رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share