یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان ئاگاداردەکرێنەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم داوا لە یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێم ئەوانەی نیشتەجێی ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمن لە ماوەیەکی کەمدا فۆڕمی دامەزراندن پڕبکەنەوە.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ، ئاگادارى سەرجەم سێ یەکەمەکان و خاوەن بڕوانامە باڵاکانى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان دەکەین کە دانیشتووى ناوچەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێمى کوردستانن و پار ساڵ لەلایەن وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى کۆدیان وەرگرتووە، پێویستە لە ئەمڕۆوە بۆ ماوەى بیست و یەک رۆژ فۆڕمى ئەلیکترۆنى پڕبکەنەوە، بۆ ئەوەى دەرفەتى دامەزراندنیان لە ناوچەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێم لەدەست نەچێت.

لێرەوە دەتوانیت فۆڕمەکە پڕبکەیتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share