شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی بۆ هەڵبژاردن ئامادەیە

شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ، رایدەگەیەنێت، یەکێتی ئامادەیە بۆ ئەوەی لەکاتی خۆیدا هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت.

شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، یەکێتی ئامادەیە بۆ ئەوەی لەکاتی خۆیدا هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت و بەرنامە و لیستمان ئامادەیە.

پەیوەست بە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵیی عێراق، شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ رایگەیاند، ئەو دادگایە لە دەستووردا هەیە و باڵاترین دادگایە، لەبەر ئەوە بڕیارەکانی بڕیاری کۆتاین.

وتەکانی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ، لە میانی بەشدارییکردنیدا بوو لە پرسەی حاجی محەمەد بامۆکی، کەسایەتیی دیاریی سلێمانی و هەڵەبجە کە شەوی رابردوو کۆچی دواییکرد.

بڕیارە رۆژی 10ی حوزەیرانی 2024 ، پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی  پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت، لایەنە سیاسییەکان کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی 100کورسیی پەرلەمان دەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جەعفەر شێخ مستەفا: ئەركی یەكەمی یەكێتی دوای كۆنگرە چارەسەركردنی كێشە ناوخۆییەكانی هەرێمە

جەعفەر شێخ مستەفا ئەندامی كۆنگرەی یەكێتی لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، ئەركی یەكەمی یەكێتی دوای كۆنگرە چارەسەركردنی كێشە ناوخۆییەكانی…
Total
0
Share