رێژین رەئوف، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری دوکان رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی نەورۆز کەوتووەتە ناو مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە، ژمارەی گەشتیاران کەمبووە لە ئەمڕۆدا، بەڵام پێشبینی دەکەن ژمارەیەکی زۆری گەشتیار بۆ رۆژانی جەژنی رەمەزان روو لە سەیرانگای دوکان بکەن.
بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری دوکان ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر دۆخی ئابوری هاوڵاتییان باش ببێت و موچە لەم مانگەدا دابەشبکرێت، چاوەڕوانی هاتنی زیاتر لە 100 هەزار گەشتیار دەکەن لە رۆژانی جەژنی رەمەزاندا.