بافڵ جەلال تاڵەبانی: جەخت لە یەکڕیزی و تەبایی نێوان سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکان دەکەینەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، لە جەژنی نەورۆزدا جەخت لە یەکڕیزی و تەبایی نێوان سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکان دەکەینەوە تاوەكو هەموومان پێكەوە خزمەتی زیاتری خەڵكەكەمان بكەین.

ئەمڕۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی هاتنەوە جەژنی نەورۆزەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، نەورۆزی ئەمساڵ کە هاوکاتە لەگەڵ مانگی رەمەزانی پیرۆزدا، هیوادارم ببێتە مایەی قووڵبوونەوەی تەبایی و پێکەوەژیان لە هەرێمی کوردستان، لەم بۆنە نەتەوەیی و ئاینییە پیرۆزەدا جەخت لە یەکڕیزی و تەبایی نێوان سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکان دەکەینەوە تاوەكو هەموومان پێكەوە خزمەتی زیاتری خەڵكەكەمان بكەین و كوردستانمان ئاوەدانتر و سەقامگیرتر بكەین.

هەر لە پەیامەکەدا هاتووە، نەورۆزی کوردان پیرۆزبێت و شاد و سەرفرازبن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دامه‌زراوه‌ی ڤیم پرۆگرامی ده‌ستپێشخه‌ری پرۆژه‌ی بچووك راده‌گه‌یه‌نێت

دامه‌زراوه‌ی ڤیم بۆ جاری سێیەم پرۆگرامی ده‌ستپێشخه‌ریی پرۆژه‌ی بچووك راده‌گه‌یه‌نێت پڕۆگرامی دەستپێشخەری پرۆژه‌ی بچووک یەکێکە لە پرۆژەکانی دامەزراوەی…
Total
0
Share