وەزارەتی دارایی عێراق بڕێک پارەی دیکەی خستە سەر هەژماری حکومەتی هەرێم

بەغداد بە فەرمی لەبارەی ڕاگرتن، یان ناردنیەوە هیچی بە هەرێمی كوردستان نەوتووە

بەپێی نووسراوێک وەزارەتی دارایی عێراق زیاتر لە 37 ملیار دینار خرایە سەر هەژماری حکومەیت هەرێم لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.

لە نووسراوێکدا وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، بڕیاردرا بە پارەدارکردنی لقی هەولێری بانکی ناوەندی بە بڕی 37 ملیار و 123 ملیۆن و 814 هەزار و 706 دینار بۆ مووچەی مانگی شوباتی 2024ی شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی و بەرکەوتووانی چەکی کیمیای.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی راپەڕین: کەسێک بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب دەستگیرکرا

پۆلیسی راپەڕین دەستگیرکردنی کەسێک بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب رادەگەیەنێت. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای…
Total
0
Share