بەشی پێشبینیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە دەڵێت، “ئەمڕۆ و سبەینێ بارانبارین بەردەوام دەبێت”.
کەشناسیی هەرێم لە بارەی کەشوهەوای ئەمڕۆوە دەڵێت، “ئاسمان بەردەوام هەوری تەواو دەبێت، ناوچە شاخاوییەکان و سنووری پارێزگاکان بە گشتی نمەباران و شەستە بارانی لەناکاو دەبێت لە ناوچە سنوورییە بەرزەکان بەفرێکی کەم دەبارێت”.
دەشڵێت، “بارانبارین لە پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانی ئەو پارێزگایە زیاتر دەبێت و هەندێ کات لە کاتی باران هەورە تریشقە و تەرزەی لەگەڵ دەبێت و پلەکانی گەرمی نزم دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ”.
لەبارەی کەشوهەوای سبەینێوە ئاماژە بەوە دەکات، “ئاسمان نیمچە هەور و ناوچە شاخاوییەکان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری دروستبوونی تەم لەسەر ناوچە شاخاوییەکان لە بەیانیدا، هاوکات بارانبارین بارین لە سنووری دهۆک مامناوەند دەبێت و ناوچەکانی دیکە بە گشتی ئەگەری نمەبارانی کورت خایەن هەیە و زیاتر ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بە تایبەت لە دوای نیوەڕۆ و پلەکانی گەرمی بەرز دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ”.