ئەمڕۆ 33 ساڵ بەسەر راپەڕینی خەڵکی کەرکوکدا تێپەڕدەبێت

لە رۆژی 20ی ئازاری ساڵی 1991 خەڵکی شارەکە و هێزەکانی پێشمەرگە کەرکوکیان لە رژێمی پێشووی حکومەتی عێراق پاککردەوە و راپەڕین.

لەگەڵ ئازادکردنی کەرکوک ئاگری نەورۆز لە شارەكەدا كرایەوە و سەرکەوتنی شارەکە لە راپەڕین راگەیەندرا کە بۆ یەکەمجار بوو ئاگری نەورۆز بە فەرمی لە دوای دەستبەکاربوونی رژێمی پێشوو لەو شارەدا بکرێتەوە.

لە 5ی ئازاری 1991 راپەڕینی خەڵکی کوردستان لە رانیەی دەروازەی راپەڕینەوە دەستی پێ کرد و تەواوی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە و ئازادکران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی ئەنجامی لێکۆڵینەوە لە ژەهراویبوونی 100 خوێندکارەکەی ئاشکراکرد

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی سلێمانی ئەنجامی لێکۆڵینەوەی لە ژەهراویبوونی 100 خوێندکاری لە خوێندنگەیەک ئاشکراکرد، کە جگە لە خواردنی فرۆشگاکە هۆکارێکی…
Total
0
Share