پۆلیسی کەرکوک رایدەگەیەنێت، 12 کەسی بیانیمان دەستگیرکرد کە بەشێوەیەکی نایاسایی و بەرەگەزنامەی سوری هاتبوونە نێو کەرکوک.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی کەرکوک لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، توانیمان 12 کەس دەستگیربکەین کە بەشێوەیەکی نایاسایی و بە رەگەزنامەی سوری هاتبونە نێو کەرکوکەوە.
لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی کەرکوکدا هاتووە، ئەو کەسانە پاش دەستگیرکردنیان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کرایەوە و رەوانەی دادوەر کرا بۆ گرتنەبەری رێکارە یاساییەکان.