بەهۆی خراپیی کەشوهەواوە لە پارێزپارێزگاکانی بابل، موسەنا، ئەنبار، دیالە و سەڵاحەدین، نەجەف سبەینێ پشووی رەسمییە.
ئەسعەد موسلماوی، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای بابل، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، “بەهۆی خراپیی بارودۆخی کەشوهەوا، سبەینێ سێشەممە 19ی ئازار لە سەرجەم دامودەزگاکان پشووە.
هەروەها ئەنجومەنی پارێزگاى موسەنا بڕیاریدا سبەینێ، سێشەممە، سەرجەم قوتابخانە و زانکۆکان و بەڕێوەبەرایەتییە حکومییەکان جگە لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان و ئاسایش، پشووی رەسمی بێت.
محەمەد نووری، پارێزگاری ئەنبار رایگەیاند، “سبەی سێشەممە، بەهۆی خراپیی کەشوهەوا دەوامی رەسمی لەسەرجەم فەرمانگە حکومییەکان جگە لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان، رادەگیرێت”.
کەریم عەلی، قائیمقامی دیالە رایگەیاند، “سبەی سێشەممە، دەوامی رەسمی لەسەرجەم فەرمانگە حکومییەکانی پارێزگاکە رادەگیرێت”.
ئەنجومەنی پارێزگای سەڵاحەدین بڕیاریدا سبەی سێشەممە 19ی ئازاری 2024، بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە، جگە لە بەڕێوەبەرایەتییە ئەمنییەکان و خزمەتگوزارییەکان، دەوامی رەسمی رابگیرێت.
ئەنجومەنی پارێزگای نەجەف رایگەیاند، سبەی سێشەممە، بەهۆی خراپی کەشوهەوا و بەردەوامی بارانبارین، جگە لە فەرمانگە خزمەتگوزاری و ئەمنییەکان پشووی رەسمییە.