ژمارەیەک تۆمەتباری دزی سەدە دەگەڕێندرێنەوە عێراق

سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی عێراق رایگەیاند، لە هەوڵدان بۆ گەڕاندنەوەی سێ تۆمەتباری دزی سەدە کە پێشتر بۆ دەرەوەی وڵات هەڵاتبوون.

حەیدەر حەنون سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، تۆمەتبارێکی دزی سەدە کە تاوانبارە بە دزینی 760 ملیۆن دینار لە بانکی رەشید و بۆ دەرەوەی وڵات هەڵاتبوو و بە شێوەی غیابی سزای 10 ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرابوو لە ئێستادا لە وڵاتی سوریایە و کاردەکرێت بۆ گەڕاندنەوەی بۆ عێراق.

ئاماژەی بەوەشکرد، تۆمەتبارێکی دیکە لە تۆمەتباربووە بە دزینی شەش ملیار و 500 ملیۆن دینار لە ساڵی 2008 ەوە هەڵاتووە و بە شێوەی غیابی سزای حەوت ساڵ زیندانیکردنی بۆ دەرچووە، یەکێکی دیکە لە تۆمەتبارەکان لە وڵاتی ئوردنە و تا ئێستا بڕی ئەو پارەیە نازاندرێت بڕی چەندی دزیوە و لە هەوڵداین بۆ گەڕاندنەوەیان.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جێنین پلاسخارت: پێویستە پارە بۆ هەرێمی كوردستان بنێردرێت تاوەكو مووچەی مووچەخۆرانی دابەشبكات

كۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبارەی دۆخی عێراقەوە دەستیپێكرد و نێردەی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق دەڵێت، “پێویستە پارە بۆ هەرێمی…
Total
0
Share