“پێویستە ئەو خواردن و خواردنەوانەی لە مانگی رەمەزاندا دەفرۆشرێن مەرجەكانی تەندروستی و ڤێتێرنەرییان تێدابێت”

قائیمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، پێویستە ئەو خواردن و خواردنەوانەی لە مانگی رەمەزاندا دەفرۆشرێن مەرجەكانی تەندروستی و ڤێتێرنەرییان تێدابێت، بەپێچەوانەوە سەرپێچیکاران سزادەدرێن.

قائیمقامیەتی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەپێی رێنماییەكانی كاركردن، پێویستە ئەو خواردن و خواردنەوانەی لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا لەلایەن دوكاندارەكانەوە بە هاوڵاتییان و رۆژوەوانان دەفرۆشرێن سەرجەم مەرجەكانی تەندروستی و ڤێتێرنەرییان تێدابێت.

لە راگەیەندراوەکەی قائیمقامیەتی سلێمانیدا هاتووە، بەپێچەوانەوە لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانییەوە دووکانداران رووبەڕووی رێكارە یاساییەكان دەكرێنەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share