بەرپرسی بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، قوباد تاڵەبانی بەشدار نەبووە لە کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیراندا و لەگەڵ دابەشكردنی مووچەداین.
لەتیف نێرۆیی، بەرپرسی بۆردی راگەیاندنی یەکێتی لە لێدوانێکیدا ئاماژەی بەوە کردووە، “یەکێتی لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانە و ژمارەیەکی زۆر لە کادیرانمان پرسیار لەسەر کێشەی مووچەی مووچەخۆران دەکەن”.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، “قوباد تاڵەبانی بەشدار نەبووە لە کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیراندا و وەزیرەکانی ئێمە لەگەڵ دابەشكردنی مووچەدا بوون و بەهیچ شێوەیەک یەکێتی لەگەڵ دابەشنەکردنی مووچەدا نەبووە”.