کارەبای سلێمانی لە بارەی وەرگرتنی پێوەری کارەباوە هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

بەشی رۆژهەڵاتی بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی ئاگاداری دانیشتووانی گوندەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکەیان دەکات و دەڵێت، “هەر هاوڵاتییەک پێوەری نەبێت کارەباکەی دەبڕدرێت”.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی/رۆژهەڵات ئاماژە بەوە دەکات، “هەر هاوڵاتییەکی دانیشتووی گوندەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکەمان هاوبەشی کارەبای نییە سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بکات بۆ دەست پێ کردنی مامەڵەی هاوبەشیکردن و وەرگرتنی پێوەری کارەبا”.

دەشڵێت، “بۆ ئەو مەبەستە ئێستا لیژنەکانی پشکنین دەگەڕێن و هەر هاوڵاتییەک پێوەری نەبێت کارەباکەی دەبڕدرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share