چین.. تەقینەوەیەک لە دووکانێکی مریشکفرۆش کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەقینەوەیەک لە دووکانێکی تایبەت بە فرۆشتنی مریشک لە باکووری چین روویدا و بەهۆیەوە کەسێک گیانیلەدەستدا و زیاتر لە 20 کەسیش برینداربوون.

میدیاکانی چین بڵاویانکردەوە، تەقینەوەکە لە کاتەکانی بەیانی بە کاتی ناوخۆیی چین روویداوە، بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان گاز لە بۆرییەکەوە دزەی کردووە و بەهۆیەوە ئاگرێکی گەورە کەوتووەتەوە.

ئاشکراشیانکرد، لە رووداوەکەدا کەسێک گیانیلەدەستداوە و لایەنی کەم 22 کەسیش برینداربوون، جگە لەوەش ژمارەیەک ئۆتۆمبێل کە لە نزیکی رووداوەکە بوون سووتاون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕەخنەی لە پوتین گرتووە
سەرۆكی لوك ئۆیڵ “لە پەنجەرەوە كەوتەخوارەوە” و گیانیلەدەستدا

سەرۆكی ئەنجومەنی بەڕێوەبەرەكانی كۆمپانیای لوك ئۆیڵی ڕوسی، “لە پەنجەرەی ژوورێكی نەخۆشخانەوە كەوتەخوارەوە” و گیانیلەدەستدا. بەپێی هەواڵی ئاژانسی “تاس”ی…
Total
0
Share