دەستبەسەر 10 ماسی راوکراو و 15 تۆڕی راوکردندا گیرا

لە دەریاچەی دەربەندیخان دەستبەسەر 10 ماسی راوکراو و 15 تۆڕی راوکردندا گیرا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەمەبەستی دەستگیرکردنی تۆمەتباران و دەستگرتن بەسەر کەلوپەلی راوکردن دا لە ماوەی قەدەغەی راوی ماسی ، مەفرەزەیەکی بەشى پۆلیسى دارستان و ژینگەى سەیدسادق دەرچوون بۆ سەردەریاچەی دەربەندیخان ، لە ئەنجامدا توانیان دەستبەسەر 10 ماسی راوکراودا بگرن کە کێشی سەرجەمیان 16کیلۆ و نیو بوو، توانرا 15 تۆڕی نانەوە هەڵبگیرێتەوە و دەستیبەسەردا بگیرێت  .

لە راگەیەندراوەکەی بەڕیوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانیدا هاتووە، بەهۆی ئەوەی هیچ کەسێک لەشوێنی رووداوەکەدا نەبوو نەتوانرا تۆمەتبار دەستگیربکرێت و گەڕان بەدوای تۆمەتبار و دەستگیرکردنی بەردەوامە پەڕاوی لێکۆڵینەوە رێکخراوەو رادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی .

No photo description available.

May be an image of 1 person and grass

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تۆمەتباری سەرەكی رووداوی كوشتنی خێزانە سێ كەسییەكەی هەولێر دەستگیركرا

ئاسایشی هەولێر دەستگیركردنی “تۆمەتباری سەرەكی” رووداوی كوشتنی خێزانە سێ كەسییەكە رادەگەیەنێت. بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت، تۆمەتباری…
Total
0
Share