خشتەی کارپێکردنی مۆلیدەکان بۆ مانگی رەمەزان دەگۆڕدرێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، لەگەڵ هاتنی مانگی رەمەزان، بەرنامەی کارکردنی موەلیدەی ئەهلی گەڕەکان دەگۆڕێت .

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كارەبای سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە، بەپێی بەرنامەکە، کە لە شەوی یەکەمی مانگی رەمەزانەوە جێبەجێ دەکرێت بەم شێوەیە دەبێت:-

رۆژانە موەلیدەکان لە کاتژمێر (1)ی پاشنیوەڕۆ تا کاتژمێر (5:30) بەرەبەیانی کاردەکەن.

– بەپێی ئەم بەرنامە نوێیە بەیانیان 6:30 بۆ 8ی بەیانی کارناکەن و رۆژانی هەینی و پشوەکانیش هەمان بەرنامە دەبێت .

 

بابەتی پێشتر

میسر 3 ملیار دۆلاری لە بانکی نێودەوڵەتی وەرگرت

بابەتی دواتر

لە سعودییە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دیاریکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share