سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا رایگەیاند، ئەو تەرمەی دۆزراوەتەوە، پیاوێکی تەمەن سەرەوو 65 ساڵە و بە وتەی کەسوکارەکەی نەخۆشی زەهایمەری هەبووە.
وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی لە زاری کەسوکارەکەیەوە ئەوەشی خستەڕوو، سێ رۆژ بەر لە ئێستا دوای ئەوەی هاوڵاتییەکە چووەتە دەرەوە، چارەنووسی نادیار بووە تاوەکو ئەمڕۆ، لە سنووری گەڕەکی سەرچنار تەرمەکەی دۆزراوەتەوە.