ئاسیف عەلی زەرداری وەک سەرۆکی نوێی پاکستان هەڵبژێردرا

ئەمڕۆ ئاسیف عەلی زەرداری هاوسەری بێنەزیر بۆتۆ سەرۆک وەزیرانی کۆچکردووی پاکستان بۆ دووەمجار وەک سەرۆکی وڵاتەکەی هەڵبژێردرا.

میدیاکانی پاکستان بڵاویانکردەوە، لە میانەی هەڵبژاردنی دەستەی دەنگدەران کە پێکهاتووە لە ئەندامانی پەرلەمان و ئەنجومەنی چوار هەرێمەکە، ئایسف عەلی زەرداری توانی زۆرینەی دەنگەکان بەدەستبهێنێت و بۆ دووەمجار ببێتەوە بە سەرۆکی پاکستان.

زەرداری هاوسەری بێنەزیر بۆتۆ یەکەمین سەرۆک وەزیرانی ژن لە سەردەمی نوێی پاکستان بوو کە لە ساڵی 2007 کوژرا.

ناوبراو لە ساڵی 2008 و دوای کوژرانی هاوسەرەکەی بۆ یەکەمجار وەک سەرۆکی پاکستان هەڵبژێردرا و تا ساڵی 2013 لە پۆستەکەیدا مایەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانایانی کەشوهەوا: هەردوو دوورگەی ماڵدیڤ و کیریباتی مەترسیی لەناوچوونیان لەسەرە

زانایانی کەشوهەوا هۆشداری دەدەن لەوەی کە دوورگەکانی کیریباتی و ماڵدیڤ بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە، مەترسیی لەناوچوونیان لەسەرە. ئەلێکسی کۆکۆرین،…
زیاتر ببینە

وەتسئەپ: تاوەکو مانگی ئایار هەژماری هیچ کەسێک داناخەین

کۆمپانیای وەتسئەپ لەبارەی داواکردنی زانیارییە تایبەتییەکانی بەکارهێنەرەوە ڕایگەیاند جێبەجێکردنی ئەو بڕیارەیان تاوەکو 15ی مانگی ئایار دواخستووە و ڕەتیشیکردەوە…
Total
0
Share