نرخی خۆراک دابەزینی بەخۆیەوە بینیووە لە جیهاندا

ئامارەکانی رێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان (فاو) دابەزینی نرخی خۆراک نیشاندەدەن بە جۆرێک حەوت مانگە بەردەوام لە دابەزیندایە.

رێکخراوەکە ئاماژەی بەوەکردووە، خوێندنەوەی نرخەکان بە گوێرەی پێوەرەکانیان لە مانگی شوبات نزمترینە لە مانگی شوباتی ساڵی 2012وە تا ئێستا.

لە راپۆرتەکەی رێکخراوی فاودا هاتووە کە نرخی نێودەوڵەتی بۆ هەموو جۆرە دانەوێڵەیەکی سەرەکی مانگانە دابەزیوە، نرخی هەناردەکردنی گەنمەشامی گەورەترین دابەزینی تۆمارکردووە.

سەبارەت بە گەنم، دابەزینی نرخی نێودەوڵەتی بە شێوەیەکی سەرەکی لە ئەنجامی دابەزینی نرخی هەناردەکردن بووە، بەهۆی خێرابوونی هەناردەکردن لە رووسیاوە.

هاوتەریب لەگەڵ دابەزینی نرخی بازاڕی گەنم و گەنمەشامی، نرخی جیهانی جۆ دابەزینی بەخۆیەوە بینی.

بەڵام لە بەرامبەردا، نرخی گۆشتی سوور و پەلەوەر زۆرترین بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە، لە پلەی یەکەمیشدا گۆشتی مانگا دێت، کە بەشێوەیەکی سەرەکی بەهۆی بەرزبوونەوەی خواستی گەورەترین وڵاتانی هاوردەکارەوە بووە و کەمی ئاژەڵەکە بووە لە ئوستورالیا کە دابینکەرێکی سەرەکی گۆشتە.

هاوکات، نرخی شەکر بۆ دووەم مانگ لەسەریەک بەرزبووەوە، بەهۆی نیگەرانییەکان لە ئاستی بەرهەمهێنان لە بەڕازیل دوای ئەوەی ماوەی بارانبارین لە خوار مامناوەندەوە بوو.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەوتی عێراق: ئەو سێ کۆمپانیا ئەمریکییەی لە هەرێم کشاونەتەوە بە هیچ ناوێکەوە کارناکەن

وەزارەتی نەوتی عێراق ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی کشانەوەی سێ کۆمپانیای نەوتی ئەمریکیی لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە، بەپێی ڕوونکردنەوەکە ئەو کۆمپانیایانە…
زیاتر ببینە

شیروان میرزا: ئەگەر رێککەوتنی هەرێم و بەغداد جێبەجێبکرێت رەنگە ساڵی داهاتووش کاری پێبکرێت

ئەندامێکی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت، ئەگەر ئەم رێککەوتنەیی ئێستای هەرێم و بەغداد وەک خۆی جێبەجێبکرێت، رەنگە ساڵی…
Total
0
Share