پێشبینییەکانی کەشوهەوای چەند رۆژی داهاتوو بڵاوکرایەوە

دەستەی کەشناسیی عێراق، پێشبینییەکانی کەشوهەوای چەند رۆژی داهاتووی بڵاوکردەوە و پێشبینی نمەبارانێکی کەم لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکات لە رۆژی شەممەدا.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی دەستەی کەشناسیی عێراق، سبەی شەممە، کەشوهەوای ناوچەکانی هەرێم بە گشتی لە نێوان نیمچە هەور و هەوردا دەبێت و پێشبینی بارانی نمەباران دەکرێت و رەنگە تاوە بارانیش ببارێت.

لەبارەی کەشوهەوای رۆژی یەکشەممەوە باسی لەوەکردووە، بە هەمان شێوەی رۆژی شەممە ئەگەری بارینی نمەباران دەبێت و پلەی گەرمی بە جێگیری دەمێنێتەوە.

بۆ رۆژی دووشەممە دەڵێت، پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە و ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و ساماڵدا دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دژەتـ.ـیرۆر و دژەتـ.ـیرۆری عێراق و هاوپەیمانان ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان ئەنجامدا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر بە هاوبەشیی لەگەڵ دژەتیرۆری عێراق و هاوپەیمانان ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان لە سنووری گەرمیان ئەنجامدا. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی…
زیاتر ببینە

یه‌كێتى و گۆڕان بایكۆتیان كرد… ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێریش پاره‌كه‌ى به‌غداد ڕه‌تده‌كاتەوە

هه‌ر یه‌ك له‌ یه‌كێتى و گۆڕان بایكۆتی كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێریان كرد و به‌زۆرینه‌ى ده‌نگیش ئه‌نجومه‌نەكە پشتیوانیی پارێزگاری…
Total
0
Share