لیستی مووچەی فەرمانبەران رەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق کرا

وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، کەمێک لەمەوبەر بەواژۆی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان، لیستی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان رەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق کرا.

ئەمەش لە کاتێکدایە، رۆژی دووشەممە، وەزیری دارایی هەرێم رایگەیاند، هەموو ئامادەسازییەکانیان بۆ لابردنی لەمپەرەکانی بەردەم ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغدادەوە کردووە.

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێم دووشەممە راشیگەیاند، “هۆکاری دواکەوتنی ناردنی لیستی مووچەی فەرمانبەران پەیوەندی بە هەندێک ئاستەنگی هونەری و داواکارییە نوێیەکانی وەزارەتی دارایی عێراقەوە هەبووە.”

عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رۆژی 26ی مانگی رابردوو دوای کۆبوونەوەی لیژنەکەی لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، کەی لیستی مووچە بگاتە دەست وەزارەتی دارایی عێراق لەلایەن وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستانەوە، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەکرێت.

 

بابەتی پێشتر

ئاڵای سوید لە بارەگای ناتۆ هەڵدەکرێت

بابەتی دواتر

نیکی هەیلی لە کێبڕکێی پۆستی سەرۆکایەتیی ئەمریکا کشایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share