خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆ، چوارشەممەی خولەکانی ئەوروپا

خشته‌ و کاتی یارییه‌کانی ئه‌مڕۆ به‌ کاتی هه‌رێمی کوردستان

ئەمڕۆ، چوارشەممە خول و جامە ناوخۆییەکانی ئەوروپا بەردەوام دەبن و چەندین ڕوبەڕوبوونەوەی بەهێز ئەنجامدەدرێن.

لە ئینگلتەرا و لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی قۆناغی نیوەی کۆتایی جامی ڕایەڵەی یانە پیشوەرەکان (کاراباو کەپ)، یانەی مانچستەر یونایتد لە یاریگای ئۆڵدترافۆرد میوانداری مانچستەر سیتی دەکات.

لە خولەکانی ئیسپانیا یارییەکی دواخراوی هەفتەی دوو ئەنجامدەدرێت، تیایدا یانەی ئەتلەتیک بلباو لە سان مامێس بەرانبەر بەرشلۆنە دەوەستێتەوە.

لە خولی ئیتاڵیا کێبڕکێکانی هەفتەی 16 بەردەوامیان دەبێت، لە گرنگترینیاندا ئینتەرمیلان و ناپۆلی بەرانبەر سامپدۆریا و سپیزیا یاریدەکەن، یاری لوتکەش کاتژمێر (10:45) بەکاتی هەرێمی کوردستان لە یاریگای سان سیرۆ لە نێوان میلانی یەکەمی ڕیزبەندی و یوڤانتۆسی پاڵەوانی وەرزی ڕابردوو ئەنجامدەدرێت.

لە خولی فەرەنساش یارییەکانی هەفتەی 18 ئەنجامدەدرێن، تیایاندا یانەی پاریس سانت جێرمان بەرانبەر سانت ئیتیان و مۆناکۆ بەرانبەر لۆریان یاریدەکەن.

 

کاراباو کەپ (نیوەی کۆتایی)

مانچستەر یونایتد – مانچستەر سیتی (10:45)

 

لالیگا (هەفتەی دوو)

ئەتلەتیک بلباو – بەرشلۆنە (11:00)

 

سیریا ئەی (هەفتەی 16)

کالیەری – بینیڤێنتۆ (2:30)

ئاتالانتا – پارما (5:00)

بۆلۆنیا – ئودینێزی (5:00)

کرۆتۆنی – ڕۆما (5:00)

لازیۆ – فیۆرنتینا (5:00)

سامپدۆریا – ئینتەرمیلان (5:00)

ساسولۆ – جێنەوا (5:00)

تۆرینۆ – هیلاس ڤیرۆنا (5:00)

ناپۆلی – سپیزیا (8:00)

میلان – یوڤانتۆس (10:45)

 

لیگا 1 (هەفتەی 18)

لۆریان – مۆناکۆ (9:00)

ستاد بریست – نیس (9:00)

میتز – بۆردۆ (9:00)

ستراسبۆرگ – نیم ئۆڵۆمپیکۆ (9:00)

نانت – ستاد ڕینس (9:00)

مارسیلیا – مۆنتیپیلێ (11:00)

ستاد ڕیمس – دیجۆن (11:00)

لیۆن – لانس (11:00)

سانت ئیتیان – پاریس سانت جێرمان (11:00)

لیل – ئینجێ (11:00)

 

جامی لیبەرتادۆریس (نیوەی کۆتایی)

ڕێڤەرپلەیت – پاڵمێراس (3:30)

بوکا جونیۆرز – سانتۆس (1:15)

بابەتی پێشتر

نرخی دۆلار دابەزی

بابەتی دواتر

ئەبرامۆڤیچ بیر لە دوورخستنەوەی لامپارد و دابینکردنی هاوڕێکەی دەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) سیتی له‌ ئه‌تله‌تی برده‌وه‌ و لیڤه‌رپوڵ پێیه‌کی خسته‌ چوارگۆشه‌ی زێڕینه‌وه‌

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چوونی قۆناغی چاره‌کی کۆتایی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدران، یانه‌کانی لیڤه‌رپوڵ و مانچسته‌ر سیتی بردنه‌وه‌یان تۆمارکرد‌. له‌ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یکی…
Total
0
Share