حکومەتی عێراق مووچەی مانگی ئازار دابەشدەکات

حکومەتی عێراق دەست بە دابەشکردنی مووچەی ئەم مانگە دەکات.

وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی شارستانی و سەربازیی عێراق بۆ مانگی ئازار دەکرێت.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی عێراقدا هاتووە، رێكارەكانی دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان لە بانكەكانی رافدین و رەشید لە رێگەی كارتە ئەلیكترۆنیەكانیانەوە تەواودەكرێت، ئەوانەی نامەیان بۆ دێت دەتوانن سەردانی بانك بکەن بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان.

ئەوە لەکاتێکدایە هێشتا دیار نییە لە هەرێمی کوردستان کەی مووچەی مانگی شوباتی ئەمساڵ دابەشدەکرێت، لەگەڵ ئەوەی چارەنووسی مووچەی سێ مانگی کۆتایی ساڵی رابردووی فەرمانبەر و مووچەخۆران نادیارە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دادگای باڵای فیدڕاڵی لەبارەی مووچەی فەرمانبەران دڵنیایی دەدات

دادگای باڵای فیدڕاڵی رایدەگەیەنێت، پێویستە پەلەبکرێت لە بە نیشتمانییکردن(توطين)ی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، هەر فەرمانبەرێکیش لەبەر هەر هۆکارێک نەیتوانیوە…
Total
0
Share