ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی گیانلەبەرە کێوییەکانە

ئەمڕۆ بە رۆژی جیهانیی گیانلەبەرە کێوییەکان ناسراوە.

دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، مرۆڤەکان لە هەموو شوێنێک پشت بە سەرچاوەی  جۆراوجۆری زیندوو دەبەستن کە لەسەر بنەمای گیانلەبەرە کێوییەکانن بۆ دابینکردنی پێداویستیەکانیان بۆ خۆراک، سوتەمەنی، دەرمان، خانووبەرە و جلوبەرگ.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، رۆژی جیهانی گیانلەبەرە کێوییەکان دەرفەتێکە بۆ دەربڕینی هەستمان بە چەندین شێوە بۆ هەمەچەشنی ئاژەڵ و رووەکی کێوی، بۆ هۆشیارکردنەوەی خەڵک لەو سوودە زۆرانەی کە لە پاراستنی ئەم جۆرانەوە بۆمان دێت.

دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە دەشڵێت، لە هەمان کاتدا ئەم رۆژە پێویستی بەپەلەی هەوڵەکانە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تاوانەکانی دژ بە گیانلەبەرە کێوییەکان و سنووردارکردنی چالاکییەکانی مرۆڤ کە دەبنە هۆی کەمبوونی ئەو جۆرانە و کاریگەرییان لەسەر ژینگە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامی هەولێر: هەر بەنزینخانەیەک دەستکاریی کوالێتیی بەنزینی 750 دیناری بکات سزادەدرێت

قائیمقامی هەولێر رایگەیاند، لە چەند رۆژی رابردوودا بەهۆی چەند کێشەیەکی تەکنیکییەوە گرفتی دابەشکردنی بەنزینمان هەبوو، بەڵام لەئێستادا پرۆسەی…
زیاتر ببینە

مستەفا چاوڕەش: پێكهێنانی دوو لیوای هاوبەشی پێشمەرگە و سوپا بەمنزیكانە تەواودەبێت

بەرپرسی هێزەكانی 70 ڕایدەگەیەنێت، بەرپرسانی ئەمنیی عێراق دڵنیاییاندا لەوەی دیواربەندێكی بەهێزیان دروستكردووە و مەترسیی دزەكردنی داعشە هەڵهاتووەكان لە…
Total
0
Share