قەزای سێمێل.. لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی سێ کەس بوونە قوربانی

دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لە کۆمەڵگای رزگاری سەر بە قەزای سێمێل کەسێک کوژرا و دووانی دیکەش برینداربوون.

هێمن سڵێمان وتەبێژی پۆلیسی دهۆک رایگەیاند، کاتژمێر 2:00 ی دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ لە کۆمەڵگای رزگاری سەر بە قەزای سێمێل شەڕ لەنێوان دوو خێزاندا روویدا و بەهۆیەوە سێ کەس برینداربوون.

باسیلەوەشکرد، دوای گەیاندنی بریندارەکان بە نەخۆشخانە یەکێکیان کە پیاوێکی تەمەن 50 ساڵانە بە ناوی ئیدریس رەمەزان گیانیلەدەستدا.

ئاشکراشیکرد، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان شەڕەکە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە روویداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاوپەیمانیی سێقۆڵی لەبەردەم “هەڕەشەی هەڵوەشاندنەوەدایە”

پەرلەمانتارێكی پێشوو ڕایدەگەیەنێت، ناكۆكییەك لەنێوان سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و جێگری سەرۆكی ئەنجومەنەكە هاوپەیمانیی سێقۆڵی خستووەتەبەر هەڕەشەی هەڵوەشاندنەوە. مشعان…
Total
0
Share