وتەبێژی فەرماندەیی هێزە چەكدارەكانی عێراق: هەنگاوەكانی كۆتایهێنان بە ئەركی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بەردەوامن

وتەبێژی فەرماندەیی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق رایگەیاند، لیژنە سەربازییەكانی عێراق ئەنجامی كۆبونەوەكانیان لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەرزكردووەتەوە بۆ کۆتاییهێنانی پلانی ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی.

 

یەحیا رەسوڵ وتەبێژی فەرماندەیی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، سێ‌ لیژنەی لاوەكیی پێكهێنراو لە لیژنەی باڵای سەربازی بۆ كۆتایهێنان بە ئەركی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، لەگەڵ هاوتاکانی لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ تاوتوێكردنی بابەتەکانی ناو خشتەی هەڵسەنگاندنی مەترسییەکان و ژینگەی ئۆپراسیۆنەكانیان و بژاردەكانی ئێستا و داهاتوو بۆ پتەوكردنی توانای هێزە چەكدارەكانی عێراق کۆبوونەوە.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لیژنەكان ئەنجامی كۆبونەوەكانیان بەرزكردووەتەوە بۆ تەواوكردنی پێداویستیەكانی پلانی كۆتایهێنان بە ئەركی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و گۆڕانی پەیوەندییەکان بەرەو پەیوەندیی دووقۆڵی فراوان لەگەڵ وڵاتانی ئەندام.

بابەتی پێشتر

راپۆرتێک: %11 ی هاوڵاتییانی عێراق تووشی نەخۆشیی شەکرە بوون

بابەتی دواتر

هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی کەرکوک بە سەرۆکایەتیی سودانی کۆدەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆك كۆمار گەیشتە نیویۆرك

د. بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە نیویۆرك. ئاژانسی هەواڵی عێراق كە میدیای فەرمیی وڵاتە…
Total
0
Share