لەبارەی نەبوونی پارە بۆ دابەشکردنی مووچە وەزارەتی دارایی عێراق روونکردنەوە دەدات

وەزارەتی دارایی عێراق رەتیدەکاتەوە بەهۆی نەبوونی سیولەوە دابەشکردنیی مووچەی مانگی شوبات لە عێراق وەستابێت.

وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سەرمان سووڕماوە لە لێدوانی هەندێک کەسایەتی سیاسی و راگەیاندن کە دەنگۆی ئەوەیان بڵاوکردووەتەوە کە سیولەی پێویست بۆ دابەشکردنی مووچە لەبەردەستدا نییە.

هەر لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، بەپێی یاسا و لە داهاتی نەوتی و نا نەوتی سیولەی پێویست بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران و سوودمەندانی چاودێری کۆمەڵایەتی و خانەنشینان بەبێ دواکەوتن و دروستبوونی کێشە لەبەردەستدایە.

ئاشکراشیکرد، ئێمە هیچ لێدوانێکمان لەبارەی دواکەوتنی مووچەوە نەداوە، تەنانەت رۆژانی هەینی و شەممەش فەرمانبەرانمان کاریان کردووە بە مەبەستی بەردەوامی لە دابەشکردنی مووچەدا.

بابەتی پێشتر

کارمەندێکی وەزارەتی کارەبا گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی: کۆمەڵێک رێوشوێنمان گرتووەتەبەر بۆ کەمکردنەوەی رۆتین لە فەرمانگەکان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی پەیامێك بڵاودەكاتەوە

سەرۆك وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، هیچ پاساوێك بۆ بە ئامانجكردنی نێردە دبلۆماسییەكان لە عێراق نییە و پێویستە هێزە ئەمنییەكان…
Total
0
Share