کەشناسی هەرێم کەشی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە

کەشناسی هەرێم رایدەگەیەنێت، “ئەمڕۆ ئاسمان ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و سبەینێش لە نێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت”.

لە راگەیەندراوێکدا کەشناسی هەرێم لە بارەی کەشوهەوای ئەمڕۆوە ئاماژەی بەوە کرد، “ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە زۆربەی ناوچەکاندا لەگەڵ بارینی نمە باران لە هەندێک ناوچە شاخاوییەکان، هەروەها پلەکانی گەرمی نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی دوێنێ”.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەینێ ئەوەی خستوەتەڕوو، “ئاسمان لە نێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت، لە کاتەکانی ئێوارەدا لە هەندێک ناوچەدا دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران، هاوکات خێرایی با چالاک دەبێت و ئەگەری بەرزبوونی تۆز و خۆڵ هەیە لە ناوچەکانی سلێمانی و کەرکوک و گەرمیان”.

دەشڵێت، “پلەکانی گەرمی نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی ئەمڕۆ و 9 بۆ 10 کیلۆمەتر لە کاتی ئێوارەدا لە ناوچەکانی سلێمانی و کەرکوک و گەرمیان بە هۆی چالاکبوونی خێرایی با مەودای بینین لە خوار چوار کیلۆمەتر دەبێت”.

بابەتی پێشتر

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەوقافی سلێمانی: ئەمشەو شەوی بەراتە

بابەتی دواتر

وەزیری نەوتی عێراق: گرێبەستە نەوتییەکانی هەرێم پێداچوونەوەی پێدا دەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share