قوباد تاڵەبانی: حەقە هەڵەبجە ئەوەندە خزمەتبکرێت ببێتە سیمبولی ئاوەدانیش

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، “حەقی هەڵەبجەیە کە لە پاڵ ئەوەی سیمبولی قوربانی و مەزڵومییەتی گەلی کوردە، ئەوەندە خزمەتبکرێت کە ببێتە سیمبولی ئاوەدانیش”.

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەوە کردووە، “ئەمڕۆ، لە سەردانەکەماندا بۆ پارێزگای هەڵەبجە لەگەڵ سەرۆکی حکومەت و وەفدی حکومەت، بەردی بناغەی پردی تووەقوتمان دانا”.

دەشڵێت، “چەند بڕیارێکیشماندا بۆ خزمەتکردنی زیاتری پارێزگاکە لەوانە، پەلەکردن لە جێبەجێکردنی رێکارە یاساییەکانی بەقەزابوونی خورماڵ، دامەزراندنی 500 کەس بە گرێبەست لە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێم، دەستکردن بە قیرتاوکردنی شەقامەکانی ناو هەڵەبجە، کردنەوەی کۆلێژی پزیشکی لە زانکۆی هەڵەبجە و تەرخانکردنی بەشێک لە داهاتی دەروازە سنوورییەکانی ئەو ناوچەیە بۆ خزمەتکردنی شارەکە و چەند بڕیاریکی دیکەش”.

بابەتی پێشتر

هاتوچۆی سلێمانی: له رووداوی هاتوچۆدا ئه‌گه‌ر شۆفێری ماتۆڕسكیل هۆكار بوو سزا ده‌درێت

بابەتی دواتر

بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سلێمانی: بەنداوێکی نوێ لە سنووری سەرچنار دروستدەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share