ئه‌فسه‌رێکی به‌شی داواكان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌یتی هاتوچۆی سلێمانی شۆفێرانی ماتۆڕسکیلەکان ئاگاداردەکاتەوە و رایدەگەیەنێت، “له‌كاتی تۆماركردنی رووداوێكی هاتوچۆدا، شۆفێری ماتۆڕسكیله‌كه هۆكاری رووداوه‌كه بێت، ئه‌وا سزای شۆفێری ماتۆڕسكیله‌كه ده‌درێت”.
رائید سه‌روه‌ر عه‌زیز، ئه‌فسه‌ر لە به‌شی داواكان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌یتی هاتوچۆی سلێمانی له لێدوانێکیدا لە ترافیک ئێف ئێم ئاماژەی بەوە کردووە، “به‌گوێره‌ی یاسای ژماره 86ی ساڵی 2004 به‌شی 17، له‌كاتی تۆماركردنی رووداوێكی هاتوچۆ لەنێوان ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسكیلدا، دوای هێڵكاری تیمه‌كانی هاتوچۆ، ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت شۆفێری ماتۆڕسكیله‌كه هۆكاری رووداوه‌كه بووه، ئه‌وا سزای شۆفێری ماتۆڕسكیله‌كه ده‌درێت”.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، “به‌گوێره‌ی یاسای ژماره 86ی ساڵی 2004 به‌شی 21، له‌كاتی رووداوی هاتوچۆدا شۆفێری ماتۆڕسكیل، خاوه‌نی مۆڵه‌تی شۆفیری نه‌بوو، له‌و حاڵه‌ته‌دا دادوه‌ر داداگایی ده‌كات و ئه‌گه‌ر ماتۆڕسكیلهكهشی بێ سه‌ره‌تا بوو، ئه‌وا به‌بڕی یەک ملیۆن دینار سزای دارایی ده‌درێت و ده‌ستیش به‌سه‌ر ماتۆڕسكیله‌كه‌دا ده‌گیرێت”.
ئەو ئەفسەرەی هاتوچۆ دەشڵێت، “پێویستە رێگریی لە هێنانی ماتۆڕسكیل به‌شێوه‌ی قاچاغ بكرێت و سزا به‌سه‌ر ئه‌و پێشانگایانەی كڕین و فرۆشتنی ماتۆڕسكیلدا بسه‌پێندرێت كه مامه‌ڵه به ماتۆڕسكیلی بێ سه‌ره‌تاوه ده‌كه‌ن، له‌به‌رامبه‌ردا پێویسته رێگه به هاورده‌كردنی ماتۆڕسكیل به‌گوێره‌ی مه‌رج و كوالێتی پێویست بدرێت”.