سەڵاحەدین بەهادین: بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی جێگەی دڵخۆشییە و رێگرتنە لە ستەم

ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان رایگەیاند، بڕیارەکانی ئەمڕۆی دادگای فیدڕاڵی جێگەی دڵخۆشییە، چونکە رێگرتنە لە ستەم چ لە لایەن بەغدادەوە بێت یاخود لە هەولێرەوە.

سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی لەسەر بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدڕاڵییەوە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، گەیشتنی راستەوخۆی مووچە بۆ مووچەخۆران بابەتێکی زۆر گرنگە و بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵیی جێگەی دڵخۆشییە.

لەبارەی پێکهاتەکانەوە رایگەیاند، کەس بێ ماف نەکراوە بەڵام میکانیزمەکەی گۆڕدراوە و هەڵبژاردن بۆ هەموو خەڵکی هەرێمی کوردستانە بە پێکهاتەکانیشەوە و ئەوان بەشخوراو نابن.

وتیشی، “دڵخۆشیمان بەو بڕیارە بەهۆی ئەوەوەیە کە گێڕانەوەی مافە بۆ مافخوراوان و ئومێدەوارم، هەموو مافەکان بە خاوەن مافەکان بدرێت.”

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا، دادگای فیدڕاڵی لەبارەی یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستانەوە ‏بڕیاریدا و ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستانی بۆ 100 کورسی ‏کەمکردەوە، بە پێی بڕیارەکە نابێت هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە چوار ‏بازنەی هەڵبژاردن کەمتربێت، هاوکات، هەر لەو کۆبوونەوەیەدا دادگای فیدراڵی عێراق، سەرۆک وەزیرانی عێراق و ‏هەرێمی کوردستانی پابەندکردووە بە پێدانی مووچەی مووچەخۆران.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبارەی مووچە و پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانەوە پێشنیارێك ئاراستەی حكومەت دەكرێت

ژمارەیەك پەرلەمانتار پێشنیازە بڕیاری‌ (پابەندكردنی‌ حكومەت بە ئەرك و پابەندییە داراییەكان)یان پێشكەشی دەستەی‌ سەرۆكایەتیی‌ پەرلەمان كرد. عومەر گوڵپی،…
زیاتر ببینە

روونکردنەوەیەک لە پەرلەمانەوە لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی پەرلەمانتاران

دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان تا ئێستا جگه‌ له‌ په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان، هیچ په‌رله‌مانتارێكی تر له‌ فراكسیۆنه‌كانی…
Total
0
Share