ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی زمانی دایکە

ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی زمانی دایک-ە و لە سەرانسەری جیهان و هەرێمی کوردستانیش، چالاکی جۆراوجۆر بەو بۆنەیەوە بەڕێوەدەچێت.

رۆژی 21ی شوبات، لەلایەن یونسکۆوە بە رۆژی جیهانیی زمانی دایک ناسێندراوە و دیاریکراوە بەو هۆیەوە لە جیهاندا چالاکی جۆراوجۆر بەڕێوەدەچێت.

پەروەردە و فێرکردن بەشێکی گرنگن بۆ پاراستن و بەردەوامیدان بە زمانی دایک، بەڵام بەپێی ئامارەکان لە ئێستادا %40ی دانیشتووانی جیهان ناتوانن بە زمانی دایکیان بخوێنن، تەنانەت لە هەندێک ناوچەی جیهان ئەو رێژەیە بۆ زیاتر لە 90% بەرزدەبێتەوە.

رۆژی جیهانیی زمانی دایک لە لایەن یونسکۆوە راگەیەندرا و دواتر لە لایەن کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پەسەندکرا.

ساڵانە لە سەرانسەری جیهان ئەم رۆژە بەرزرادەگیرێت، لە هەرێمی کوردستانیش چەندین چالاکی جۆراوجۆر بەو بۆنەیەوە بەڕێوەدەچێت.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری پەروەردە دەربارەی لابردنی پەروەردەی ئیسلامی ڕوونكردنەوە دەدات

وەزیری پەروەردە دەنگۆی لابردنی خوێندنی پەروەردەی ئیسلامی لە قۆناغەكانی خوێندن ڕەتدەكاتەوە. ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی هەرێم ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە…
Total
0
Share