سودانی: ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەردەوام دەبێت

سەرۆك وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، تا هەمواركردنەوەی یاسای بودجە بەردەوام دەبن لە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، گرفتی مووچەی هەرێمیان چارەسەر کردووە و، تا یاسای بودجە هەمواردەكرێتەوە، مانگانە پارە بۆ مووچە رەوانەی هەرێم دەكەن.

باسی لەوەشكرد، لە قۆناغی وردبینیكردنی پرۆژەیاسای هەمواری بودجەدان و پاش تەواوكردنی رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی دەكەن بەمەبەستی دەنگدان و پەسەندكردنی.

سەبارەت بە دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتیش لە هەرێمەوە سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاشكرایكرد، تائێستا لەسەر تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت رێککەوتن نەکراوە، دەبێت جارێکی دیكە گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیاکانی نەوتی هەرێم بکرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆمسیۆن: زیاتر لە دوو ملیۆن كارتی نوێ ئاماده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ڕاده‌ستی ده‌نگده‌ران بكرێن

كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، دوو ملیۆن و 500 هه‌زار كارتی نوێ ئاماده‌ن‌ بۆ ئه‌وه‌ی ڕاده‌ستی ده‌نگده‌ران…
Total
0
Share