بافڵ جەلال تاڵەبانی: پێویستە سەروەریی وڵاتان پارێزراوبێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە درێژەی دیدارەكانیدا لە پەراوێزی سێیەمین رۆژی بەڕێوەچوونی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، لەگەڵ عەبدوڵا عەلی ئەلیەحیا، وەزیری دەرەوەی كوەیت كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا پێویستیی پەرەپێدانی پەیوەندییەكان و هاریكاریی زیاتری نێوان هەرێمی كوردستان و كوەیت، پاراستنی سەقامگیریی ناوچەكە جەختیلێكرایەوە.

لە درێژەی كۆبوونەوەكەدا نوێترین گۆڕانكارییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گفتوگۆیان لەبارەوەكرا و سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە چارەسەركردنی ئاشتییانەی كێشەكان كردەوە و رایگەیاند، “پێویستە سەروەریی وڵاتان پارێزراوبێت و هەنگاوەكان لە چوارچێوەی بنەما نێودەوڵەتییەكان بێت”.

وتیشی، “ئەركی هەموولایەنەكانە بە بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە بكەن و رێگریی لە فراوانبوونی گرژییەكان بكرێت”.

لە بەرامبەردا عەبدوڵا عەلی ئەلیەحیا، وەزیری دەرەوەی كوێت وێڕای بەرزنرخاندنی رۆڵی سەرۆك مام جەلال لە پاراستنی ئاسایشی عێراق، ئاماژەی بەوەشكرد، پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان، عێراق و كوەیت لەسەردەستی سەرۆك مام جەلال گەشەی پێدرا، ئێمە بە پێزانینەوە لەو رۆڵە مێژووییە دەڕوانین، ئێستاش خۆشحاڵین لەسەر دەستی بافڵ جەلال تاڵەبانی درێژە بەو سیاسەتە حەكیمانەیە دەدرێت و ئێمەش پاڵپشت و هاوكارتان دەبین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە لەبارەی وەرگرتنەوەی کتێبی خوێندن

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رایگەیاند، پێویستە پێش راگەیاندنی ئەنجامەکان، کتێبی خوێندن لە خوێندکاران وەربگیرێتەوە. وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم نووسراوێکی…
Total
0
Share