گەرمیان.. لە ڕوداوێكی هاتوچۆدا دوو كەس گیانیان لەدەستدا

دیمەنێك لە ڕوداوەكە فۆتۆ: هاتوچۆی گەرمیان

ڕوداوێكی هاتوچۆ لەناو كەلار گیان لەدەستدانی دوو كەس و برینداربوونی ژمارەیەكی دیكەی لێكەوتەوە.

بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان ئەمڕۆ سێشەممە 5ی كانونی دووەم بڵاویكردەوە، لە ڕێگای پشتێنەی كەلار، كە دەكەوێتە ناو شاری كەلار، ڕوداوێکی پێکدادان لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی (تۆیۆتا پیکئاب و نیسان مینی پاس) ڕویدا و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و چوار کەسی دیكە برینداربوون.

ئاشكراشیكرد، بریندارەکان بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کران.

هاتوچۆی گەرمیان ئەوەشی خستەڕوو، لێکۆڵینەوە لە چۆنیەتی ڕوداوەکە لەلایەن تیمەکانی هاتوچۆ دەستیپێکردوە.

لای خۆیەوە پۆلیسی گەرمیان ئاشكرایكرد، قوربانیانی ڕوداوەكە یەكێكیان منداڵێكی كچە بە ناوی (م. س. س.) لەدایكبووی 2011 و ئەوی دیكە ژنێكە بەناوی (ع. خ. ا.) لەدایكبووی 1962.

دیمەنەكانی ڕوداوەكە:

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پرسی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان تاوتوێدەکات

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایگەیاند، سبەینێ ئەنجومەنی نوێنەران لەبارەی پرسی هەناردەکردنی نەوت کۆدەبێتەوە. د. بڕیار ڕەشید، ئەندامی ئەنجومەنی…
Total
0
Share