بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ ده‌يڤد كاميرۆن کۆبووەوە

سەرۆكی یەكێتی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی بەریتانیا كۆبووەوە و پێكەوە دۆخی سیاسی و فراوانكردنی هەماهەنگی و كاری هاوبەشیان تاوتوێكرد.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەراوێزی دووەمین رۆژی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، لەگەڵ ده‌يڤد كاميرۆن، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ريتانيا کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی سیاسی و ئەمنیی هەرێمی کوردستان، عیراق و ناوچەکە تاوتوێکران و فراوانکردنی هەماهەنگی و کاری هاوبەش لەنێوان هەردوولا بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە دووپاتکرایەوە.

سەرۆکی یەكێی لەبارەی نوێترین پێشهاتە ئەمنییەکان روونکردنەوەیدا و جەختی لەوەکردەوە، مەترسیی تیرۆر کۆتایی نەهاتووە و فراوانکردنی هاریکارییەکان لەپێناو رووبەڕووبوونەوەیدا، فاکتەری پاراستنی ئارامی و ئاسایشی ناوچەکەیە.

بابەتی پێشتر

گوهدار زێباری کە یەکێک بوو لە سزادراوانی بادینان ئازادکرا

بابەتی دواتر

وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا: لە هاوکاریکردنی هەرێم بەردەوام دەبین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share