وادەی مامەڵەی حەج درێژكرایەوە

وادەی مامەڵە و وەرگرتنی تێچووی حەج درێژكرایەوە و بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرە دەڵێت، هەر كەس لە وادەی دیاریكراودا سەردانیان نەكات بێبەش دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە لە راگەیەندراوێكدا ئاگاداری سەرجەم ئەو هاوڵاتییانە دەکاتەوە کە ناویان بۆ پرۆسەی حەجی ئەمساڵ 2024 دەرچووە، وادەی تەواوکردنی مامەڵەکان و وەرگرتنی تێچووی حەج تا رۆژی پێنجشەممە 22ی شوبات درێژدەكرێتەوە.

دەشڵێت، لە دوای ئەو رێكەوتەوە بەهیچ شێوەیەک وادەی تەواوکردنی مامەڵەکان و وەرگرتنی تێچووی حەج درێژناکرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتییەكە روونیشیدەكاتەوە، هەر کەسێک لە ماوەی دیاریکراودا سەردانی نووسینگەکانی حەج و عومرەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكانی سەر بە بەرێوەبەرایەتیی گشتییان نەکات بۆ تەواوکردنی مامەڵەکانی و پێدانی تێچووی حەج، ناوی یەدەگ لە شوێنی دادەنرێت و مافی بەشداریکردنی لە پرۆسەی حەج نامێنێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە شانازییەوە رۆڵ و پێگەی مەسیحییەکان بەرز دەنرخێنێت

لە پەیامێکدا کە بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح بڵاویکردەوە، بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە شانازییەوە…
زیاتر ببینە

بە سەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی یەکەمین ھاکەسۆنی پلاتفۆرمی سمارت سولی دەستیپێکرد

بەسەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم، یەکەمین ھاکەسۆنی پلاتفۆرمی سمارت سولی دەستیپێکرد. لە کۆبوونەوەی راگەیاندنی ھاکاسۆنی پلاتفۆرمی…
Total
0
Share