فەرمانگەیەک مامەڵەکردنی بە پارەی کاش راگرت

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆی عێراق بڵاویکردەوە، لە رۆژی 18ی شوباتەوە هەموو پارەدانێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆی عێراق لە رێگەی سیستمی پارەدانی ئەلکترۆنییەوە دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆی عێراق لە راگەیەندراوێکدا کە ئەمرۆ پێنجشەممە بڵاویکردەوە، لە رۆژی یەکشەممەوە، مامەڵەی پارەی کاش لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆی بەغداد و پارێزگاکانی دیکەی عێراق رادەگیرێت و دەبێت بە ئەلیکترۆنی.

ئەوەش خراوەتەڕوو، هەنگاوەکە بەمەبەستی ئاسانکردنی کاروبارەکان و رێکارەکان بە پشتبەستن بڕیاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بووە و پاڵپشتی کاری حکومەت و سیستەمی بانکیی عێراقە.

داواش لە هاوڵاتییان دەکات، ماستەرکارد دەربکەن و پارەی تێدا دابنێن بۆ پێدانی رسوماتەکان لە جێگەی ئەوەی پارەی کاش لەگەڵ خۆیان بەرن بۆ ناو بەڕێوەبەرایەتییەکان.

 

بابەتی پێشتر

ئاماری تووشبوونی منداڵان بە شێرپەنجە راگەیەندرا

بابەتی دواتر

لە سلێمانی سێ کەس بە تۆمەتی کوشتن دەستگیرکران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەسێدارەدانی سێ سزادراو جێبەجێكرا

لەلایەن دەسەڵاتدارانی عێراقەوە سزای لەسێدارەدانی سێ كەسی تاوانباركراو بە تاوانی “تیرۆر” لەسێدارەدران، بڕیارەكە لە بەندینخانەی ناوەندیی ناسڕیە جێبەجێكرا.…
Total
0
Share