قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند، هەموو تیمەکانیان لە حاڵەتی ئامادەباشی پێویستدان و ئامادەکاری پێشوەختکراوە بۆ رێگری لە کۆبوونەوەی ئاو و دروستبوونی لافاو.
ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، ئیدارەی خۆجێیی سلێمانی ئامادەکاری تەواوی کردووە و هیچ رووداوێکی دروستبوونی لافاو و کۆبوونەوەی ئاو دروست نەبووە.
داوای لە هاوڵاتیان کرد کە هاوکاریان بن بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر دۆخێکی نەخوازراو کە رووبدات و جەختیشیکردەوە، تیمەکانی بەرگری شارستانی و لیژنە هاوبەشەکان و تیمەکانی قائیمقامیەت و تیمەکانی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی هەموویان لە حاڵەتی ئامادەباشیدان.