پێنجەمین فێستیڤاڵی سلێمانی بۆ فیلمی کوردی سازدەکرێت

بڕیارە لە داهاتویەکی نزیکدا، پێنجەمین فێستیڤاڵی سلێمانی بۆ فیلمی کوردی سازبکرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەسەرپەرشتیی بەشی هونەری سینەمای سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی لە داهاتوویەکی نزیکدا پێنجەمین فێستیڤاڵی سلێمانی بۆ فیلمی کوردی رێکدەخرێت.

ئاماژە بەوەش دەکات، فێستیڤاڵەکە نێودەوڵەتی دەبێت بۆ سینەمای کورد و مەرجە فیلمەکان لەبارەی کوردەوە دروستکرابن، جا بەرهەمهێنەرەکان کوردبن یان نا.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی کشتوکاڵ: 55%ی زەوییەکانی عێراق مەترسیی بەبیابانبوونیان لەسەرە

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق هۆشداریدەدات لەوەی، 55%ی کۆی گشتیی زەوییەکانی عێراق مەترسیی بەبیابانبوونیان لەسەرە، هۆکارەکەشی کەمئاوییە. بەێوەبەری گشتیی دارستان…
Total
0
Share