زانکۆى سلێمانى یەکەمى زانکۆ حکومییەکانى هەرێمە

زانکۆی سلێمانى پلەی یەکەمى لەسەر ئاستى زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان و پلەى سێیەمى لەسەر ئاستى زانکۆ حکومییەکانى عێراق بەدەستھێناوە.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، لە نوێترین وەشانى ریزبەندى سایتەیشن لە وێب ساینس (InCites – Web of Science WoS) بۆ زانکۆکان لەسەر ئاستى جیهان بۆ ساڵانی (2019-2023)، زانکۆى (سلێمانى) پلەی یەکەمى لەسەر ئاستى زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان و پلەى سێیەمى لەسەر ئاستى زانکۆ حکومییەکانى عێراق بەدەستھێناوە.

ئاماژە بەوەش دەکات، زانکۆى (جیهان – هەولێر) پلەی یەکەمی لەسەر ئاستى زانکۆ تایبەتەکانى هەرێمى کوردستان و پلەى چوارەمی سەر ئاستى زانکۆ حکومى و تایبەتەکانی هەرێمى کوردستان و پلەی دەیەمی لەسەر ئاستى زانکۆ حکومى و تایبەتەکانی عیراق بەدەستهێناوە.

لەو ریزبەندییەدا کە رۆژى یەکشەممە 11ی شوباتی 2024 بڵاوکراوەتەوە، ئەوەش هاتووە کە سایتەیشن لە وێب ساینس (WoS) یەكێكە لەسەرچاوە سەرەكی و گرنگەکان بۆ گەڕان و بەدەستهێنانى زانیاری و هاوكاری زانستى بۆ فێرخوازانى خوێندنی باڵا و توێژەران و مامۆستایان، چونکە پەرتوك و توێژینەوەى زانستى و بڵاوكراوەی زانستی تێدا بڵاودەكرێتەوە، بۆ ساڵی (2019-2023) لەسەر ئاستى عێراق (82) زانكۆ و کۆلێژە زانکۆى ناویان تۆمارکراوە.

بابەتی پێشتر

ئەمریکا.. عێراقییەک لەسەر هەوڵی رفاندنی جۆرج بۆش سزادرا

بابەتی دواتر

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بارانبارین دەستپێدەكاتەوە

پێشبینییەكانی كەشوهەوای رۆژانی داهاتوو بڵاوكرانەوە و رۆژانی پێنجشەممە و هەینی نمەباران و تاوەباران روو لە هەرێم دەكەن. كەشناسیی…
Total
0
Share