لە ناحیەی شۆڕش نەوت دابەشدەکرێت

لە ناحیەی شۆڕش سبەینێ بڕی 100 لیتر نەوت بە نرخی 15 هەزار دینار، دابەشدەکرێت.

قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، ئاگاداری ئەو هاوڵاتییانەی سنووری قەزای چەمچەماڵ دەکەین کە فۆڕمی خۆراکیان کەرکوکە و تا ئێستا نەوتی پسوڵەی ژمارە نۆ یان وەرنەگرتووە، سبەی چوارشەممە نەوتی کەرکوک دابەشدەکرێت.

ئاماژە بەوەش دەکات، ئەو نەوتە لە ناحیەی شۆڕش لە بەردەم فەرمانگەی ئاو، نزیک مزگەوتی محەمەدی دابەشدەکرێت.

بەپێی راگەیەندراوەکە، وەرگرتنی نەوتەکە پێویستی بە پسوڵەی ژمارە نۆ و کۆپی ناسنامە یان کۆپی کارتی نیشتیمانییە و بڕەکەی 100 لیترە و نرخەکەی 15 هەزار دیناره.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خوێندنی باڵا: ناوی سێ یەکەمەکان بەمەبەستی دامەزراندن ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران دەکەین

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایدەگەیەنێت، بەمەبەستی دامەزراندن، سبەی لیستی ناوی سێ یەکەمەکان ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران دەکەین.…
Total
0
Share