پەروەردەی پشدەر داوا لە مامۆستا و خوێندکاران دەکات، سبەینێ دەست بە پرۆسەی خوێندن بکەنەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی پشدەر لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، ئاگاداری سەرجەم بەڕێوەبەر و یاریدەدەر و مامۆستایان و مامۆستایانی وانەبێژی ناوەندەکانی خوێندن دەکەین، کە سبەی سێشەممە پەیوەندی بە ناوەندەکانی خوێندن بکەنەوە بەمەبەستی ئاساییکردنەوەی پرۆسەی خوێندن و دەستپێکردنەوەی دەوام.
ئاماژە بەوەش دەکات، داوا لە کەسوکار ی خوێندکاران دەکەین کە جگەرگۆشەکانیان رەوانەی باخچەکانی منداڵان و قوتابخانە و خوێندنگاکان بکەنەوە .
لە راگەیەندراوەکدا هاتووە، لەهەر ناوەندێکی خوێندن گرفتی نەبوونی مامۆستا هەبوو لە هەر پسپۆڕییەک ، با بەڕێوەبەرەکان پەیوەندی بە هۆبەی خۆیەتی و میلاکی پەروەردە وە بکەن.