وەزارەتی ئەوقاف روونكردنەوە لەبارەی دیاریكردنی یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان دەدات

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی هەرێم رایدەگەیەنێت، بۆ دیاریكردنی یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان پشت بە هیچ زانیارییەكی فەلەكناسی نابەستن، بەڵكو پشت بە بەڵگەی شەرعی دەبەستن كە لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە هەرێمی كوردستان بڕیاردەدات.

نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەو زانیارییە فەلەكناسییانەی بڵاودەكرێنەوە بۆچوونی كەسین و وەزارەت كاری لەسەر ناكات و پشت بە بەڵگەی شەرعی دەبەسترێت.

وتیشی، “لەگەڵ نزیكبوونەوەی ئەو وادەیە لیژنەی باڵای بینینی مانگ لەگەڵ لیژنەی تایبەت لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان بڕیاردەدەن كە هەماهەنگییان هەیە و یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان دیاریدەكرێت”.

بابەتی پێشتر

عیماد ئەحمەد: پێویستە وڵاتانی دراوسێمان خاك و سەروەرییمان بپارێزن

بابەتی دواتر

ترەمپ هەڕەشە لە کۆچبەران دەکات لەئەگەری بوونەوەی بە سەرۆک

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئەو بڕە پارەیەی بۆ خوێندنی باڵا تەرخانکراوە لەم سنوورە دەدرێت بەخوێندکاران

بافڵ جەلال تاڵەبانی ئەمڕۆ لەکۆبوونەوەی لەگەڵ لیژنەکانی تایبەت بە جێبەجێکردنی پێداویستییەکانی خوێندکاران ڕایگەیاند، نۆژەنکردنەوە و دابینکردنی پێداویستییەکانی خوێندکاران…
Total
0
Share