كەمپینێك پێكهێنراوە.. بۆ پشتیوانی زیندانیانی بادینان لە بەردەم دادگاكانی هەرێم خۆپیشاندان دەكرێت

بۆ پشتیوانی لە چالاكوان و ڕۆژنامەنوسانی زیندانیكراوی بادینان كەمپینێك پێكهێنراوە و لە بانگەوازێكدا دەڵێت، مامەڵە لەگەڵ زیندانیان لە توندبوونی بەردەوامدایە بۆیە داوای هاودەنگی دەكات و ڕایدەگەیەنێت، لە 4ی تشرینی یەكەم خۆپیشاندان و گردبوونەوە لەبەردەم دادگاكانی شار و شارۆچكەكان ڕێكدەخرێت.

کەمپینی (هاودەنگی لەگەڵ زیندانیانی بادینان) ئەمڕۆ بانگەوازێكی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە، زیاتر لە ساڵێکە ژمارەیەکی زۆر کەسایەتی خەمخۆر و دڵسۆزی چاکەی گشتی، بەتۆمەتی ناڕەوا و دوور لە سەرەتایترین بنەمای یاسایی لە زیندانەکان توندکراون و بەشێکیشیان مانیانگرتووە، بەڵام دەسەڵات و دادگاکانی نەک هەر بێدەربەستن بگرە مامەڵەیان لە توندبوونی بەردەوامدایە و بە جۆرێک مامەڵەیان لەگەڵدا دەکەن وەک ئەوەی ئەم کەسانە نەک هاوڵاتی ئەم نیشتمانە نین، بگرە وەک تاوانبارانێک سزایان دەدەن.

دەشڵێت، “زیندانیانی بادینان ئەو کەسانەن کە بەهۆی بەرگری لە ماف و داوا و چاکەی گشتی کۆمەڵگەوە ئازار دەکێشن، غەدرێکی کەم وێنەیان بەرامبەر دەکرێت، هەر بۆیە ناکرێت و شیاونیە نەک بەتەنها جێیان بهێڵین، بگرە ئەبێت ئەوەش لەبیری خۆمان دەرکەین کە پێمانوابێت کۆمەڵێک خەڵکی چالاکی سیاسی و مەدەنیی و ڕۆشنبیران وەک فەرمانبەری بەدەمەوە چوونی کێشەی زیندانیان کاردەکەن و ئەو ئەرکەیان لەئەستۆ گرتووە” بەڵكو ئەرکی هەمووانە لە دەرەوەی زیندان ببنە خاوەنی کێشەکەیان، بەتایبەتیش مامۆستایانی کوردستان و موچەخۆران.

هاوكات ڕوو لە سەرجەم لایەنە سیاسییەكان دەكات و دەڵێت، زیندانیانی بادینان لە زیندانی کەسێک و بنەماڵەیەک و حیزبێکدا نین، بەڵکو ئەوە دامودەزگاکانی ئەو حکومەتەیە، کە لە دەستگیرکردنیانەوە تا ئەشکەنجە و دادگا پرۆسەکەیان بەڕێوەدەبات.

داواش لە سەرۆک کۆماری عێراق دەکەن هەڵوێستی ڕاشکاو و کردەیی هەبێت، بەوپێیەی جگەلەوەی سەرۆکی عێراقی فیدراڵە وەکو پۆستی ئیداری، هاوکات لەگەڵ بەشێکی دەستگیرکراوان لە پەیوەندییەکی سیاسی و ڕێکخراوەییدا بووە.

كەمپینەكە ڕوونیشیدەكاتەوە، کەمپینێکی سیاسی و جەماوەری مەیدانی لە شار و شارۆچکەکانی کوردستان و دەرەوەی هەرێم دەستپێدەکات، لە ڕۆژی 4ی تشرینی یەكەم (دووشەممەی داهاتوو) کە نزیکترین بەرواری دادگایی کۆمەڵێکی دیكەیە لەو گیراوانەیە، وەک ئەرکی ئەخلاقی و نیشتمانی و هاودەنگی لەگەڵ کەسوکاری زیندانیان، ئەو ڕۆژە دەکەنە “ڕۆژی هاودەنگی زیندانیان”.

ئاماژە بەوەشدەكات، لە كاتژمێر 10ی بەیانی ئەو ڕۆژەدا خۆپیشاندان و گردبوونەوەکان لە بەردەم دادگاکانی شار و شارۆچکەکان یان هەر شوێنێک کە ڕێکخەرانی چالاکییەکە پەسەندیدەکەن بەڕێوەدەچێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: خۆمان بە بەرپرسیار دەزانین بەرامبەر خاك و خەڵكەكەمان و خزمەتكردنیان بە ئەركی خۆمان دەزانین

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی زاینییەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، “هیوادارم ساڵی…
زیاتر ببینە

دوایین زانیاری لەبارەی ئامادەكارییەكان بۆ كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتی ئاشكراكرا

وتەبێژی كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتی دوایین ئامادەكارییەكان بۆ ئەنجامدانی كۆنگرە ئاشكرادەكات. تەلار لەتیف، وتەبێژی كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان…
Total
0
Share