زانیاریی نوێ لەبارەی ناردنی مووچەی مانگی دوو ئاشكراكرا

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بڕیاری حكومەتی عێراق هەیە تا یاسای بودجە هەمواردەكرێتەوە پارە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم رەوانەبكرێت و دەشڵێت، “بۆ مانگی شوبات پێویستە لەگەڵ وەزارەتەكانی عێراقدا پارەی تەرخانكراو رەوانەبكرێت ئەگەر دوابخرێت دەبێت فراكسیۆنە كوردییەكان هەڵوێستی جددییان هەبێت”.

كاروان یاروەیس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق هەیە و چەند جارێكیش محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق جەختیكردووەتەوە تا ئەو كاتەی یاسای بودجە هەمواردەكرێتەوە پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم رەوانەدەكرێت، بۆ مووچەی مانگی یەك بە بیانووی نەبوونی پارەی نەختینەوە ناردنی 618 ملیار دینارەكە چەند رۆژێك دواخرا.

وتیشی، “بۆ ئەم مانگە دەبێت لەگەڵ پارەداركردنی وەزارەتەكاندا مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم رەوانەبكرێت و ئەگەر نەنێردرا دەبێت فراكسیۆنە كوردییەكان هەڵوێستی جددیان هەبێت و بایكۆتی كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بكەن و داوابكەن مووچەی مووچەخۆران مانگانە لە كاتی خۆیدا رەوانەبكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی: بەدواداچوونی بەردەوام دەکەین بۆ لابردنی قەدەغەی ئاسمانی ئەوروپا لەسەر هێڵی ئاسمانیی عێراق

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ وەفدی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی بۆ گواستنەوەی ئاسمانی / (لایتا)  تاوتوێی ڕێکارەکانی لابردنی…
زیاتر ببینە

وەزارەتی پەروەردە بە كەمكردنەوەی نهێنی گەرمكەرەوە بۆ خوێندنگەكان دابیندەكات

وەزارەتی پەروەردە لەڕێگەی كەمكردنەوەی نهێنییەوە گەرمكەرەوە “سۆپا” بۆ خوێندنگەكان دابیندەكات، لەوبارەیەوە كۆمپانیاكان بانگهێشت دەكات سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی ژمێریاری بكات…
Total
0
Share