بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەمانەوێت کەرکووک نموونەی باڵای ئاشتەوایی و پێکەوەژیان بمێنێتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، ئێمە دەمانەوێت کەرکووک وەک هەمیشە نموونەی باڵای ئاشتەوایی و پێکەوەژیان بمێنێتەوە و خەباتیشی بۆ دەکەین.

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پەیامێکدا رایگەیاند، ئەمڕۆ بە شانازییەوە یادی 20 ساڵەی مورافەعە مێژووییەکەی سەرۆک مام جەلال لە ئەنجوومەنی حوکم دەکەینەوە، یادی ئەو رۆژەی سەرۆک و رابەرمان بە نەخشە و بەڵگەی مێژووییەوە کوردستانیبوونی کەرکووکی سەلماندەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، کەرکووکی قودسی کوردستان بەشێکی گەورە و گرنگی خەباتی سیاسیی سەرۆک مام جەلال بوو، ئەمڕۆش ئێمە بە هەمان وزە و رۆحییەتەوە درێژە بەو سیاسەتە دەدەین و خەبات لەپێناو سەربەرزیی و سەرفرازیی کەرکووک و خەڵکە تێکۆشەرەکەیدا دەکەین.

جەختیلەوەشکردەوە، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەمیشە لە کەرکووک و لەناو دڵی خەڵکە خۆڕاگرەکەیدا بووە، خەمی کەرکووک خەمی ئێمەیە و گەیشتن بە مافە یاسایی و دەستوورییەکانیشی لە ئەستۆی ئێمەیە.

لە کۆتایی پەیامەکەیدا بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاشکرایکرد، ئێمە دەمانەوێت کەرکووک وەک هەمیشە نموونەی باڵای ئاشتەوایی و پێکەوەژیان بمێنێتەوە و خەباتیشی بۆ دەکەین، کەرکووک ئەو شارە بێت کە هەموو دانیشتووانەکەی بەسەرجەم نەتەوە و پێکهاتەکانەوە دوور لە ناکۆکی، بە خۆشەویستی و بەرپرسیارێتییەوە کار بۆ داهاتوویەکی پرشنگدارتر بکەن و کەرکووک ببێتەوە بەو شارەی هەمووان خەونی پێوەدەبینن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پڕۆژەیەکی کارەبا لە پیرەمەگرون بە بڕی 127 ملیۆن دینار جێبەجێدەکرێت

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاره‌بای سلێمانی رایدەگەیەنێت، “به‌بڕی زیاتر له‌ (127) ملیۆن دینار پڕۆژه‌یه‌كی كاره‌با له‌سنووری ناحیەی پیرەمەگرون جێبه‌جێده‌كرێت”. له‌چوارچێوه‌ی…
Total
0
Share