هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگاداردەكاتەوە

بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەو شۆفێرانەی سەرپێچییان كردووە و سزادراون تا كۆتایی ئەم مانگە پاكتاوی بكەن لێخۆشبوونیان بۆ دەكرێت و بە رەچاوكردنی دۆخی دارایی سزاكانی پێشتر ناكرێنە دوو هێندە.

ئاسۆ محەمەد بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، ئەو شۆفێرانەی سەرپێچییان كردووە و سزایان لەسەرە تا كۆتایی ئەم مانگە پاكتاوی بكەن لێخۆشبوونیان بە رێژەی 20 % بۆ دەكرێت و هیوادارین شۆفێران بە هیچ شێوەیەك سەرپێچی نەكەن و دووچاری سزانەبن.

وتیشی، “بەرەچاوكردنی دۆخی دارایی هاوڵاتییان سزای هاتوچۆ ناكرێتە دوو هێندە وەك ئەوەی پێشتر ئاماژەی پێكرابوو”.

بابەتی پێشتر

تانكەرێكی گواستنەوەی سووتەمەنی وەرگەڕا و بەهۆیەوە چەند شوێنێك بێ كارەبا بوون

بابەتی دواتر

ستران عەبدوڵا: یەكێتی ببێتەوە یەكەمی كوردستان هەر ئەوە چارەسەری تەنگژەكەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share